وێنە.. چیرۆکی ئەو بەرگدرووەی چەندین خەڵاتی ئۆسکاری بۆ فیلمەکان بردووەتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2024-03-07 10:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

خانەی بەرگ دوورینی تیرێلی لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، بەشێوەیەکی فەرمی ساڵی 1964 دامەزراوە و ماوەی 30 ساڵە، رۆڵێکی گەورە دەگێڕێت لە دوورینی جلوبەرگ بۆ دیارترین ئەو فیلمانەی دەبن بە براوەی خەڵاتی ئۆسکار. دروومان و شێوازی دروستکردنی جلوبەرگی خانەی تیرێلی، هۆکاری سەرەکیی بردنەوەی ژمارەیەکی زۆری خەڵاتی باشترین جلوبەرگی ئۆسکارە لەلایەن فیلمە دیارەکانی جیهانەوە. ئەم خانەیە، توانیویەتی تاوەکو ئێستا، هەماهەنگ و هاوکار بێت لە بردنەوەی 17 خەڵاتی ئۆسکار، لە دیارترین ئەو فیلمانەش کە بە جلوبەرگی ئەم خانەیە نازناوەکەیان بردووەتەوە، فیلمەکانی: کازابلانکا، ذە ئەیج ئۆف ئینۆسنس، ذە ئینگڵش پەیشنت، تایتانیک، ماری ئانتوانێت و ذە دەچس. بە گوتەی، دینۆ تراپێتی، سەرۆکی خانەی بەرگدرووی تیرێلی،