ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی 2024/3/6 لە کۆێژی زمان، لە مەڕاسیمێکدا بەئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژ" پ.ی.د. سامان حوسێن عومەر" و یاریدەدەری ڕاگر"م. تەلعەت تاهیر حەمەد عەلی" و "د.کاروان شوکور" بەرپرسی دڵنیایی جۆری و پڕۆگرامەکان، بڕوانامەی ڕێزلێنانی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین، و سوپاس و پێزانینی ڕاگرایەتی کۆلێژی زمان، بەخشرایە ئەو مامۆستا بەرێزانەی کە پلەی شایستەیان بەدەست ھێنابوو لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری (زانستخوازی و فیدباکی قوتابی و ھەگبەی مامۆستا)، وەک مامۆستای نموونەی لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری بۆ ساڵی خوێندنی2022_2023 دەستنیشانکرا بوون. ڕاگری کۆلیژ وێڕای پیرۆزبایی پەیام و ڕوانینی ڕاگرایەتی کۆلیژی بۆ پرۆسەی ئەکادیمی خستەڕوو و بەرپرسی دڵنیایی جۆری کۆلیژ باسی لە پرۆسەی بەردەوامی دڵنیایی جۆری، هەڵسەنگاندن و شێوازی دەستنیشانکردنی مامۆستایانی شایستەی کۆلیژ کرد.
ڕاگەیاندنی کۆلێژی زمان_هەولێر