وێنەیەکی دەگمەنی میراتگری سەدەی 17ـەیەم نۆژەنکرایەوە

دوا نوێکردنەوە: 2024-03-12 21:37:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

وێنەیەکی دەگمەنی میراتگری سۆفۆلک کە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی حەڤدەیەم، دوای نوێکردنەوەی، بۆیەکەمجار دوای 20 ساڵ نمایشدەکرێت. مێژووی وێنەکەی ئان کلۆبتۆن، میراتگری کێنتوێڵ هاڵ لە لۆنگ میڵفۆرد لە نزیک سودبێری، بۆ نزیکی 400 ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە، پاش تەرخانکردنی 2000 پاوەن نۆژەنکراوەتەوە و نمایشدەکرێت. ئیان شیپ، ئەندامی ئەنجومەنی وێست سۆفۆلک بۆ بابەتە کولتوورییەکان گوتی، دەستەکە دڵخۆشە کە توانیویەتی ئەو وێنەیە وەک بەشێک لە مۆزەخانەی مویز هۆل، بوری سانت ئیدمۆنز نمایشبکات. ئان ساڵی 1612 لەدایکبووە، کچی سێر ویلیام و ئان کلۆبتۆن بوو بەر لەوەی لە تەمەنی حەوت ساڵیدا دایک و باوکی لەدەستبدات، لەو کاتەدا بوو بە میراتگری کێنتوێڵ و یەکێک لە