زاخۆ دەیەوێت بەڕێگەکەی یانەی نەورۆزدا بڕوات

دوایین نوێکردنەوە 2024-03-13 14:37:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

له‌ قۆناغى 16ـى جامى یانه‌كانى عێراق، نه‌ورۆز له‌ ده‌ره‌وه‌ى یاریگه‌ى خۆى سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا و بلیتى سه‌ركه‌وتنى بۆ چاره‌كى كۆتایی جامه‌كه‌ بەدەستهێنا. نه‌ورۆز له‌ یاریگه‌ى زه‌ورا به‌رامبه‌ر كاره‌با یارییكرد، گێمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌ بێ گۆڵ كۆتایهات، به‌ڵام له‌ گێمى دووه‌مدا ره‌فیق ئه‌مینى گۆڵى پێشكه‌وتنى كاره‌باى تۆماركرد، پێنج خولەک دوای ئەو گۆڵە، نه‌ورۆز له‌ رێگه‌ى كلاودیۆ مارادۆناوه‌ گۆڵى یه‌كسانکردنەوەی ئەنجامەکەی تۆماركرد.دوو خولەک دواتر، محه‌مه‌د سامى گۆڵى پێشكه‌وتنى نه‌ورۆزى تۆماركرد و یارییه‌كه‌ش تاوەکو كۆتایى بە ئەنجامی (2-1) له‌ به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌كه‌ى شارى سلێمانى كۆتاییهات. ئه‌مشه‌ویش له‌ یه‌كێکی دیکە له‌ یارییه‌كانى قۆناغى 16ی جامی عێراق، لە یاریگه‌ى زاخۆى نێوده‌وڵه‌تى یانەی زاخۆی خانەخوێ میوانداریی شورتە دەکات.