ریال مەدرید ده‌یه‌وێت لەسەر ڕێچکەی سەرکەوتن بەردەوام بێت

دوا نوێکردنەوە: 2024-03-16 17:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

لە هەفتەی 29ی لالیگا سەردانی یاریگەی "ئیل سادار" دەکات و دەبێتە میوانی یانەی ئۆساسۆنا، بۆ ئەم مەبەستەش، کارلۆ ئەنچیلۆتی بە باشی ئامادەکاریی بۆ یارییەکە کردووە، لە دوایین راهێنانیشدا هەمووان ئامادەبوون جگە لە پێکانە درێژخایەنەکان و جوود بێلینگهام، کە بەهۆی کارتە سوورەکەی بەرامبەر ڤالێنسیا دوواین یاریی لە سووڕی سزادان بەڕێدەکات، جگە لەوە هیچ یاریزانێکی مێرەنگی غیاب نەبووە. یانەی شاهانە ئاواتەخوارە لەم یارییەشدا لەسەر ڕێچکەی سەرکەوتن بەردەوامبێت، دوای ئەوەی لە دوایین یاریی خولەکەدا بە چوار گۆڵی بێوەڵام سێلتای ڤیگۆی خستە ریزی قوربانییەکانی ئەم وەرزەوە، هەموو ئەمانەش هەنگاونانێکی درووستە بەرەو ناسناوی لالیگا، ئەو ناسناوەی لە 2022وە بەرشلۆنە خاوەندارییەتی دەکات. "لۆس بلانکۆس" لەم وەرزەدا