بەرشلۆنەو ئەتلەتیکۆ مەدرید لەواندا میترۆپۆلیتانۆ رووبەڕوودەبنەوە

دوا نوێکردنەوە: 2024-03-17 12:37:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

,لە نێوان هیواکانی بەرشلۆنە بۆ نزیکبوونەوە لە لوتکەی لالیگا و خواستی ئەتلەتیکۆ مەدرید بۆ گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، هەردوو یانەکە بۆ دیاریکردنی چارەنووسی ناروونیان لەم وەرزەی لالیگا لە گۆڕەپانی واندا میترۆپۆلیتانۆ لە مەدرید رووبەڕوودەبنەوە. لەم یارییەشدا گومان لە بەشداریکردنی ئەنتوان گریزمان، خوسێ خیمینێز، تۆماس لیمار و ماریۆ هێرمۆسۆ دەکرێت کە لە کۆڵەکەکانی سەرکەوتنی دیێگۆ سیمیۆنین، دیاریش نییە ئایا جواو فێلیکس ئامادەیە بۆ یاریکردن و تۆڵە سەندنەوە لە بێباکی یانەکەی مەدرید. لە دوایین سەردانیدا بۆ یاریگەی میترۆپۆلیتانۆ، بەرشەلۆنە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام سەرکەوتنی بەدەستهێنا، لەو کاتەوە تاوەکو ئیستا یانەکەی مەدرید لە یاریگەی خۆیدا 25 جار لە لالیگا یاریکردووە و هەرگیز