ئیسرائیل هێرشی بۆسەر نەخۆشخانەی شیفا لە غەزە دەستپێکرد

دوا نوێکردنەوە: 2024-03-18 09:37:03 - سەرچاوە: زووم

 زووم: سوپای ئیسرائیل بەرەبەیانى ئەمڕۆ، دووشەممە دەستپێکردنى ئۆپراسیۆنێکى بۆ سەر نەخۆشخانەی شیفا لە غەزە راگەیاند و دەڵێت، “نەخۆشنانەکە لەلایەن بەرپرسانى باڵاى حەماسەوە بەکاردەهێنردێت”. سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئۆپراسیۆنەکەمان لەسەر بنامەى زانیارییە و بە وردى ئەنجام دەدرێت، بەگوێرەى زنیارییەکانمان بەرپرسانى باڵاى حەماس نەخۆشخانەکە بەکاردەهێنن. شایەتحاڵەکان بە ئاژانسی فرانس پرێسیان گوتووە، گوێمان لە دەنگی بۆردومان بووە، …