ئەلکاراز بووه‌ پاڵه‌وانى ئیندیانا وێڵز

دوا نوێکردنەوە: 2024-03-18 10:37:02 - سەرچاوە: کەناڵ8

لە یاریی کۆتایی پاڵەوانییەتی کراوەی بی ئێن بی پاریباس کە لە ئیندیانا وێڵزی ویلایەتی کالیفۆڕنیا بەڕێوەچوو، کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی رووبەڕووی دانێل مێدڤیدێڤی رووسی بووەوە. ئەلکارازی دووەمی ریزبەندی یاریزانانی تێنسی سەر زەوی جیهان لە یارییەکەدا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و بەئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێوەڵام سەرکەوتنی بەدەستهێنا، کە خاڵی کۆمەڵەکان حەوت بە شەش و شەش بە یەک بوو. ئەستێرە ئیسپانییەکە لە کۆمەڵەی یەکەم رووبەڕووی ئاستەنگییەکی زۆر بووەوە و رکابەر رووسییەکەی بەبەهێزی دەرکەوت، بەڵام ئەلکاراز لەبەرژەوەندی خۆی کۆمەڵەکەی یەکلاکردەوە، لەکۆمەڵەی دووەمیش ئەلکاراز بەئاسانی بردنەوەی بەدەستهێنا و ناسناوی پاڵەوانییەتیەکەی بەرزکردەوە. بەوەش ئەلکاراز بووە یەکەم یاریزان، کە دوو ساڵی لەسەریەک ناسناوی پاڵەوانییەتیەکە بەدەستبهێنێت