وەزیری دەرەوەی تورکیا فیدان: "خەڵکی سلێمانی دۆستی تورکیان. خەڵکێک نین کە یارمەتیدەری ڕێکخراوی تیرۆریستی بن"

دوا نوێکردنەوە: 2024-03-19 00:25:08 - سەرچاوە: ئاژانسی ئانادۆڵو

وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان: "ڕێبەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی و تیمەکەیان، بەهۆی ئەو پەیوەندی و هاوکارییەی لەگەڵ پەکەکە هەیانە، بۆ ئێمە نەک هەر کێشە، بەڵکو هەڕەشەیان بۆسەر ئاسایشی نیشتمانی تورکیا دروست کردووە".