بە مەبەستى ئامادەکاریی بۆ پاڵاوتنەکانى جامى جیهانى و بەشداریکردنیان لە پاڵه‌وانییه‌تى عه‌ره‌ب و ئاسیا، هه‌ڵبژارده‌ى تۆپی دەستی عێراق له ئاستى تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوان له شارى سلێمانى كه‌مپێكى مه‌شق و راهێنانیان كرده‌وه. یه‌كێتیی تۆپى ده‌ستى عێراق له ماوه‌ى رابردوودا کۆبوونەوەی ئەنجامدا و شارى سلێمانییان دەستنیشانکرد بۆ له ئامێزگرتنى ئه‌و دوو تیپه‌ی هەڵبژاردەی عێراق، ئێواره‌ى رۆژى دوو شه‌ممه‌ش هه‌ردوو تیپه‌كه له هۆڵى داخراوى یانه‌ى سلێمانى ده‌ستیان به راهێنان كرد. به پێى كارنامه‌ى ده‌سته‌ى راهێنه‌رانى هه‌ردوو تیپ، رۆژانه له دوو كاتى جیاواز مه‌شقه‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت و له ماوه‌ى مانه‌وه‌شیان چه‌ند یارییه‌كى دۆستانه ئه‌نجامده‌ده‌ن. هه‌ردوو تیپه‌كه له لایه‌ن حوسام محه‌مه‌دى راهێنه‌رى تونسى سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێن، نزیكترین
دوا نوێکردنەوە: 2024-03-19 14:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8