دوو ملیۆن گەشتیار سەردانی پاریس دەکەن

دوا نوێکردنەوە: 2024-03-20 10:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

جارێکی دیکە وەرزشکارانی جیهان بە رووداویکی مێژوویی جیهانگیر شاد دەبنەوە، کە ئەویش ئۆڵۆمپیادی هاوینەی پاریسی 2024ە، چالاکییەکانی لە 26ی حوزایرانەوە دەستپێدەکات و لە رێکەوتی 11ی ئاب لە شاری پاریس کۆتاییدێت، تیایدا پێنج هەزار و 84 مەدالیا بەسەر سەرکەوتوواندا دابەشدەکرێن، نەریتی ئۆڵۆمپیادیش لە ساڵی 1896ی ئەسیناوە بە هەمانشێوەیە، مەدالیاکان ئاڵتوون و زیو و برۆنز دەبن، بەڵام ئەمجارە بە وێنەکانی پاریس و تاوەری ئفیڵ رازێنراونەتەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی جێراڵد دارمانین، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا، لەکاتی بەڕێوەچوونی چالاکییەکاندا زیاتر لە دوو ملیۆن گەشتیار سەردانی شاری پاریس دەکەن، ئەوەش ئاڵنگارییەکی ئەمنی مێژووییە بۆ شارەکە و لەئێستاوە ئامادەکارییەکان بۆ پاراستنی گیانی گەشتیاران و دانیشتوانی شارەکە دەستیپێکردووە. هێزە