نەورۆز لە شیعری بەشێک لە شاعیرە دیارەکانی کوردەوە

دوا نوێکردنەوە: 2024-03-20 20:37:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

نەورۆز و سەری ساڵی کوردی، یەکێکە لە گرنگترین جەژن و بۆنەکانی گەلی کورد، کە لە کوردستان و هەموو شوێنێکی جیهانەوە کوردان ئاهەنگ بەم بۆنەیە دەگێڕن، ئاگری نەورۆزی ساڵی نوێ دەکەنەوە. ساڵانە لە هەرچوارپارچەی کوردستان لە رۆژی 20ی ئازاردا ئاهەنگ بە هاتنی سەری ساڵی کوردی دەگێڕدرێت، بۆ ئەمساڵیش بە هەمان شێوە لە شارە جیاوازەکانی کوردستان بە مەراسیمی تایبەت پێشوازیی لە هاتنی ساڵی 2724ـی کوردی کرا. لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان مانگێک پێش و 10 رۆژ دوای هاتنی رۆژی نەورۆز ئاهەنگ دەگێڕدرێت، لە باشووری کوردستانیش رۆژی 20ی ئازار بۆ ئاهەنگگێران و پێشوازیی لە سەری ساڵی کوردی تەرخان کراوە، لە رۆژئاوا و باکووری کوردستانیش