ئەردۆغان: "ئامانجمانە تورکیا بیگەیەنینە شوێنی شیاوی خۆی لە نێو وڵاتانی خاوەن بەهێزترین ئابووریی جیهان"

دوا نوێکردنەوە: 2024-03-21 18:00:09 - سەرچاوە: ئاژانسی ئانادۆڵو

سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "لە ٢١ساڵدا تورکیامان سێ هێندە گەشە پێدا، ئامانجمانە لە قۆناغی داهاتوودا دوو هێندەی دیکە گەورەی بکەین و بیگەیەنینە شوێنی شیاوی خۆی لە نێو وڵاتانی خاوەن بەهێزترین ئابووریی جیهان".