په‌یامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ یادى بۆمبارانى قه‌ڵادزێدا

دوایین نوێکردنەوە 2020-04-24 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- له‌ یادى 46 ساڵه‌ى بۆمبارانى قه‌ڵادزێدا له‌لایه‌ن ڕژێمى به‌عسه‌وه‌ كه‌ تیایدا زانكۆى سلێمانى به‌ ئامانج گیرا و ژماره‌یه‌ك قوتابیى زانكۆ و هاووڵاتیانى قه‌ڵازدێ شه‌هید بوون، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، له‌ پێگه‌ى خۆى له‌سه‌ر تویته‌ر، په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

له‌ یادی ٤٦ ساڵه‌ی بۆمبارانی قه‌ڵادزێدا، به‌ ڕێز و شکۆوه‌ یادی شه‌هیدانی زانکۆی سلێمانی و هاووڵاتیانی قه‌ڵادزێ ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ بوونه‌ قوربانیی تاوانێکی تری دڕندانه‌ی ڕژێمی به‌عس. سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان داده‌نوێنین، هه‌میشه‌ یادیان به‌ زیندوویی ده‌مێنێته‌وه.