لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدام نزار قەبانی شاعیری سووری لەدایکبووە، کە ئەو شاعیرەیە بە خاوەنی قوتابخانەی مۆدێرنیزمی شیعری دادەندرێت، کە ناونیشانەکەی بوێرییە لە پرس و ناوەڕۆکدا، جا چ لە پیاهەڵدان بێت بە خۆشەویستی و ژن، یاخود رەخنەی توند بێت لە دۆخی سیاسی وڵاتانی عەرەبیدا.