هەولێر-KDP.info- له ساڵیادی بۆمبارانكردنی شاری قهڵادزێ له لایهن رژێمی پێشووی عێراقهوه، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا، سڵاو بۆ خۆڕاگری و قارەمانێتیی خەڵکی سەربەرزی قەڵادزێ دەنێرێت:
ئەمە دەقی پەیامەکەیە:
بهناوی خوای مهزن و دلۆڤان
لە ساڵیادی بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە 24/4/1974 سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەو کارەساتە و هەموو شەهیدانی کوردستان. دوژمن ویستی بە بۆردومانکردن و دواتر وێرانکردنی قەڵادزێ و راگواستنی خەڵکەکەی، ئیرادەی خەڵکی قەڵادزێ بشکێنێت و ژیان و شۆڕشگێڕی لەو دەڤەرەدا نەهێڵێت، بەڵام ئەوە خەڵکی قەڵادزێ بوو کەبەسەر دوژمندا سەرکەوت. سڵاو لە خۆڕاگری و قارەمانێتیی خەڵکی سەربەرزی قەڵادزێ.
مسعود بارزانى
٢٤ـی٤ـی٢٠٢٠