داعشی خۆراسان کێیە کە هێرشەکەی رووسیای ئەنجامداوە؟

دوا نوێکردنەوە: 2024-03-23 21:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

داعش... خۆى رێکخراوێک و 31 رێکخراوى دیکەى بەدەورەوەیە و بەیعەتیان پێداوە، بە فەرمان و نوێنەرایەتى ئەو هێرش و پەلامارە چەکدارییەکان لە بەشێک لە وڵاتانى جیهان دەکەن. داعشى خۆراسان، یاخود ویلایەتى خۆراسان، ئەو گروپەى بە راگەیاندنی بەرپرسیارێتی هێرشەکەی هۆڵی ئاهەنگەکانی موزیک لە دەوروبەری مۆسکۆی پایتەختی رووسیا، گومانەکانی رەواندەوە و بوو بە ناوێکى ترسناک لاى رووسییەکان. راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان لە زاری لێپرسراوێکی ئەمریکاوە، کە ناوی خۆی ئاشکرا نەکردووە بڵاویانکردەوە، واشنتن زانیاریی دڵنیاکەرەوەی هەبووە، کە داعشی خۆراسان بەرپرسە لە هێرشەکە. رێکخراوی داعشی خۆراسان، یەکێکە لە لقەکانی رێکخراوی داعش و لە ئایدۆلۆجیا و تاکتیکی هێرش و شەڕەکانیان هەمان رێچکەی داعشی عێراق و سووریایان هەیە، ناوەکەشی