کۆشکی سپی هێرشەکەی سەر مۆسکۆ سەرکۆنە دەکات

دوا نوێکردنەوە: 2024-03-24 02:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

کۆشکی سپیی ئەمریکا سەرکۆنەی هێرشەکەی 22ی ئازاری کرد بۆ سەر هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا کە بەهۆیەوە زیاتر لە 130 کەس کوژران. رۆژی شەممە، 23ی ئازاری 2024، کۆشکی سپی داعشی بە "دوژمنێکی تیرۆریستیی هاوبەش" وەسفکرد و بەتوندی سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد. کارین جان پیێر، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی ئەمریکا رایگەیاند، "ئەمریکا بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییە قێزەونەکەی سەر مۆسکۆ دەکات"، ئاماژەی بەوەشکرد، داعش "دوژمنێکی هاوبەشی تیرۆریستییە کە دەبێت لە هەموو شوێنێک شکستی پێبهێنرێت". رۆژی 22ی ئازاری 2024، لەلایەن چەند چەکدارێکەوە هێرشکرایەسەر هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە چواردەوری مۆسکۆی پایتەختی رووسیا، پاش سوتاندنی هۆڵەکە نزیکەی 133 کەس کوژران و دواتر داعش بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکە