یاری لوتکەی ئاكرێ و پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت

دوا نوێکردنەوە: 2024-03-24 14:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان پێدەنێتە هەفتەکانی کۆتاییەوە و تەنیا پێنج هەفتە تاوەکو ناسنامەی پاڵەوانی ئەم وەرزە ئاشکرابێت، کە سێ یانەی پێشەوەی ریزبەندی لە کێبڕکێیەکی بەهێز و قورسدان بۆ یەکلاکردنەوەی ناسناوەکە، ئەوانیش پێشمەرگەی هەولێری پاڵەوانی وەرزی رابردووە لەگەڵ شێروانە و ئاکرێ. جیاوازی خاڵەکانی لەنێوان ئەو سێ یانەیەدا بەجۆرێکە لەئەگەری هەر یەکسانبوون و شکستێک یەکێکیان پێشەنگی خولەکە وەردەگرێت و پێش رکابەرەکانی دەکەوێت. ئەمڕۆ لە یاری لوتکەی هەفتەی 25ی خولەکە، ئاکرێ دوایین یاری خۆی لە یاریگە کۆنەکەی ئەنجامدەدات، کە لە ساڵەکانی رابردوو بەهۆی خراپی یاریگەکەوە کێشەیەکی زۆری بۆ یانەکان دروستکردبوو. ئاکرێ لە یارییەکی چارەنوسسازدا میوانداری پێشمەرگەی هەولێری پێشەنگ دەکات، کوڕانی دەڤەری