هەولێر-KDP.info- له‌٤٦هەمین ساڵیادی بۆردوومانكردن و راپه‌ڕینی شارى قه‌ڵادزێ، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی په‌رله‌مانى كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
له‌ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆ له 24ی نیسانی ساڵی 1974، رژێمی به‌عسى له‌ناوچوو به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌و به‌چه‌كی ناپاڵمى قه‌ده‌غه‌كراو زانكۆی سلێمانیی له‌قه‌ڵادزی بۆردوومان كرد‌و سه‌دان شه‌هیدو برینداری لێكه‌وته‌وه، هه‌روه‌ها له 24ی نیسانی 1982، كه بۆ یه‌كه‌مین جاربوو خه‌ڵكی خۆڕ‌اگرى ناوچه‌یه‌كی كوردستان له دژی ده‌سه‌ڵاتی داپڵۆسێنه‌ری به‌عسی عه‌فڵه‌قی ڕاپه‌ڕینییان ئه‌نجامداو له‌ئاكامدا دوو ئافره‌تی شۆڕشگێڕ به‌ناوه‌كانی (دایكه ئامینه)و (خوشكه سنه‌وبه‌ر مه‌حمود) شه‌هیدبوون و چه‌ندین هاووڵاتیش زامداربوون و به‌ده‌یان كه‌سیش ده‌سگیركران.
خه‌ڵكی پشدەری خۆشەویست له‌سه‌رجه‌م شۆڕش و به‌رخودانه‌كانی كوردستان به‌شدارییه‌كی كارا‌و كاریگه‌رییان هه‌بووه، خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌میشه له‌پێشه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری و به‌رخودان بوون و شەڕەفی بەرگری و سەرفرازییان پێبڕاوە، بۆردوومانکردنی شاری قەڵادزێ کە زانكۆ تاقانەکەی کوردستانی لە ئامێز گرتبوو، پێشێلكردنێكی ئاشكرای یاسا‌و رێسا‌و رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بوو، به‌ڵام كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووری و سیاسییه‌كانی وڵاته زلهێزه‌كانی ئه‌و كاته له‌ئاست ئه‌و تاوانه بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردو ئه‌م بێده‌نگییه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رێگه‌ی زیاتری بۆ ڕژێمی به‌عس خۆشكرد كه پلانی گه‌وره‌تر دابڕێژێت بۆ جینۆسایدكردنی خه‌ڵكی كوردستان تائاستی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌و شاڵاوی ئه‌نفال و بێسه‌روشوێنكردنی هه‌زاران خه‌ڵكی سڤیلی كوردستان.
دوژمنان وه‌ك هه‌میشه بێ جیاوازی و به‌یه‌ك چاو ته‌ماشای خاک و خەڵکی كوردستان ده‌كه‌ن و هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوانماندا ناكه‌ن، ئه‌مه‌ش واده‌كات ئێمه وه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان جه‌خت له یه‌كڕیزی و ته‌باییی نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی كوردستان بكه‌ینه‌وه، چونكه ته‌نیا یه‌كگرتووییمان زامنی دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌وجۆره كاره‌ساتانه‌یه كه‌به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هاتوون.
لەئان و ساتی بیرهێنانەوەی ئەو تاوانە لەدژی خەڵکی کوردستان، وڵات و جیهان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دووچاری بارودۆخێکی خراپی ئابووری و کۆمەڵایه‌تی بونه‌تەوە، خەڵکی کوردستان بەسەر چەندین ناخۆشى و قەیرانی هاوشێوە زاڵ بووە، دڵنیام بە خۆپارێزی و پابەندبوون بە ڕێنماییەکان بەسەر نەخۆشییەکە سەردەکەوین، بەتەبایی و یەکڕیزیش بەسەر لێکەوتە ئابوورییەکانی زاڵ دەبین.
ئێمه له په‌رله‌مانی كوردستان داوا ده‌كه‌ین كار له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی زیاترى كه‌سوكارى شه‌هیدان بكرێت و له ڕووى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌شه‌وه خزمه‌تگوزاریی زیاتر له‌و ناوچانه‌ى كه له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی به‌عس دووچارى وێرانكارى بوون جێبه‌جێ بكات و هەوڵی بە جینۆسایدناساندنی ئەو تاوانەو هەموو کۆمەڵکوژییەکانی دیکە لە دژی خەڵکی کوردستان بدەین، بۆئەوەی گیانی شەهیدانمان ئاسوودە بێت و قوربانییەکانیش قەرەبووی شایستە بکرێنەوە.
هێمن هەورامی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
24/4/2020