ماهیر زەین کۆنسێرێک لە دیاربەکر سازدەکات

دوا نوێکردنەوە: 2024-03-24 18:18:02 - سەرچاوە: کەناڵ8

ماهیر زەینی هونەرمەندی سویدی ، بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە کۆنسێرتێکی موزیکی لە پارێزگای دیاربەکری باکووری کوردستان ساز کرد. شارەوانی دیاربەکر، کە بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە ئەو پرۆگرامەی رێکخستووە، گوتوویەتی، ئاهەنگەکە شەوی شەممە بە بەشداریی ئامادەبوویەکی زۆر رێکخراوە. ئاماژەی بەوەشداوە، ماهیر زەین لەماوەی ئاهەنگەکەدا چەند سرودێکی ئیسلامی بە هەردوو زمانی کوردی و تورکیی گوتووە. لە پێشتریشدا زەین کلیپێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا سرودێکی ئیسلامی بە زمانی کوردی لە دیاربەکر دەگوت، ئەو کلیپەشی دەنگدانەوەیەکی زۆری لەلایەن گوێگرانەوە هەبووە. ماهیر زەین، لە 18ـی حوزەیرانی 1981 لە لوبنان لەدایکبووە و خاوەنی ناسنامەی سویدییە، باوکی لە بەیروت گۆرانی گوتووە، ئەمەش وایکردووە لەگەڵ موزیکدا گەورە ببێت، لە تەمەنی 10