ئاکرێ سه‌ركه‌وتنى نووسیه‌وه‌ و سۆرانیش شکست

دوا نوێکردنەوە: 2024-03-24 18:18:02 - سەرچاوە: کەناڵ8

لە یاریی لووتکەی گەڕی 26ی خولی نایابی کوردستان، یانەی ئاکرێ لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک، سەرکەوتنێکی گەورەی بەرامبەر پێشمەرگەی هەولێر تۆمارکرد، بەو ئەنجامەش پێشەنگی خولی نایابیان گرت. لە خولەکی 11ی تایمی یەکەم، عاید ئەنوەر گۆڵی پێشکەوتنی ئاکرێی تۆمارکرد و ئەو تایمە هەر بەو ئەنجامە کۆتاییهات. دوای دوو خولەک لە دەستپێکی تایمی دووەم، جارێکی دیکە عەلی فایەق گۆڵی بۆ ئاکرێ تۆمارکرد، پاشان لە خولەکی 79 عاید ئەنوەر ئەنجامەکەی کردە سێ گۆڵی بێوەڵام، لە کاتی زیادکراویشدا عەبدوڵلا سەربەسی گۆڵێکی بۆ پێشمەرگەی هەولێر تۆمارکرد، یارییەکەش بە ئەنجامی (3 گۆڵ بەرامبەر بە 1 گۆڵ) لەبەرژەوندیی ئاکرێ کۆتاییهات. بەگوێرەی