عومەری سەید عەلی: پێویستە دەستبەجێ دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت

دوا نوێکردنەوە: 2024-03-25 00:00:05 - سەرچاوە: زووم

زووم..   عومەری سەید عەلی رایگەیاند، بزووتنەوەى گۆڕان بە پێویستى دەزانێت چیتر دابەشکردنی مووچە دوانەخرێت و بەو داهاتەی لەبەردەستی حکومەتی هەرێمدایە، دەست بە دابەشکردنی بکرێت. میدیاى فەرمى گۆڕان بڵاویکردەوە، عومەری سەید عەلی لەمیانى پێشوازیکردنى لە شاندێکی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ، جەختیکردووەتەوە پێویستە میکانیزمەکانی بە بانکیکردنى مووچە و بە ئەلیکترۆنیکردن، نەکرێنە لەمپەر لەبەردەم دابەشکردنی مووچە و …