لێدوانى سودانى لەبارەى ناردنى پارە بۆ مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان

دوا نوێکردنەوە: 2024-03-25 02:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

نوسینگەى رۆژنامەوانى سەرۆکوەزیرانى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى کۆبوونەوەى محەمەد شیاع سودانى و فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى عێراق بڵاوکردەوە و رایگەیاند "سەرۆکوەزیران ئاماژەى بەوە کردووە بەگوێرەى بڕیارى دادگاى فیدراڵى دەستکراوە بە پارەدارکردنى حکومەتى هەرێمى کوردستان و هەردوو وەزارەتى دارایى عێراق و هەرێمى کوردستان لە کارەکانیان بەردەوامن بۆ بەبانکیکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان".