سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ فراکسیۆنى یەکێتى: كێشەی مووچەی پێشمەرگە و هێزەكانی ناوخۆ چارەسەركرا

دوا نوێکردنەوە: 2024-03-25 03:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەئامادەبوونی وەزیرانی داد و ژینگە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆبووەوە و رایگەیاند "سەرۆکوەزیرانى عێراق ئاماژەى بەوە کردووە: كێشەی مووچەی پێشمەرگە و هێزەكانی ناوخۆ و دەزگا ئەمنیەكان چارەسەركراوە و هەنگاوەكانیش بۆ بەبانکیکردنى مووچە و ئەژماری بانكی روو لەچارەسەرن".