عێراق بۆ گه‌یشتن به‌ قۆناغى داهاتوو رووبەڕووی فیلیپین دەبێتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2024-03-25 12:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

هەڵبژاردەی عێراق لەپێنجەم یاری پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 و جامی ئاسیای 2027، لەدەرەوەی یاریگەی خۆی رووبەڕووی هەڵبژاردەی فیلیپین دەبێتەوە. شێرەکانی رافیدەین لە پاڵاوتنەکاندا لەلوتکەی ئاستیاندان و یەکێکن لەو شەش هەڵبژاردەیەی کیشوەرەکە، کە تاوەکو ئێستا سەرجەم یارییەکانی بردووەتەوە و چاوی لەبەدەستهێنانی چوارەم بردنەوەیە لەکۆمەڵەکەیدا لەپێناو یەکلاکردنەوەی پێشەنگی و مسۆگەرکردنی گەیشتنی بە قۆناغی داهاتووی پاڵاوتنەکان. تیپەکەی خیسۆس کاساسی ئیسپانی پێنجشەممەی رابردوو لەناو یاریگەی نێودەوڵەتی بەسرە میوانداری فیلیپینی کرد و لەدوایین خولەکەکان موهەنەد عەلی هێرشبەری یانەی شورتە بەگۆڵێکی کوشندە سێ خاڵی گرنگی بە هەڵبژاردەکەی بەخشی، هاوکات رێگەیان نەدا فیلیپین یەکەم بردنەوە لە پاڵاوتنەکاندا بەدەستبهێنێت. بۆ یارییەکەی فیلیپین عێراق تواناکانی