ئالڤێس ئازادکرا

دوا نوێکردنەوە: 2024-03-25 20:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

دوای ئەوەی بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی، دانی ئالڤێسی بەرازیلی و ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشلۆنە، بە کەفالەتی یەک ملیۆن دۆلار ئازادکرا. ماوەی ساڵیک و نیوە، ئەستێرە بەرازیلیەکە لە دادگاکانی بەرشلۆنە ئامادەدەبێت و کاتەکانی لە زینداندا بەسەردەبات، ئەویش بەهۆی کەیسی دەستدرێژی سێکسی بۆسەر خانمێک، دوای ئەوەی دادگای بەرشلۆنە سزاکەی ساغکردەوە و بڕیاڕبوو بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیو لە زینداندابێت، بەڵام هەر ئەمڕۆ بە کەفالەت و بە بڕی 1 ملیۆن دۆلار ئازادکرا، لەگەڵ پارێزەرەکەی لە زیندانی برایانسی دووەم لە بەرشلۆنە هاتنە دەرەوە. ئازادکردنی ئالڤێس رەخنەی زۆری لێکەوتەوە لەلایەن هاندەران، هەرچەندە هەفتەی پێشوو وا بڵاوبووەوە کە باوکی نەیمار دا سیلڤای بەرازیلی پارەی کەفالەتەکە