بایکۆتی بەشێکی پزیشکان لە سلێمانی

دوا نوێکردنەوە: 2024-03-26 11:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

بەشێک لە پزیشکانی سلێمانی شوێنی کارەکانیان بەجێهێشت و لە بەردەم نەخۆشخانەی شار کۆبوونەوە و دەڵێن چیدیکە بێمووچە دەوامناکەن. د. سیڤەر قادر، یەکێک لە پزیشکە بەشدارەکانی گردبوونەوەکە، بە کەناڵ8ی گوت "تاکە داهاتی ئێمەی پزیشکانی نیشتەجێ مووچەکانمانە، بۆیە ئیدی ناتوانین بەبێ مووچە لەسەر کارەکانمان بەردەوامبین".