ئیسپانیا میوانداری بەرازیل دەکات

دوا نوێکردنەوە: 2024-03-26 14:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

هەڵبژاردەی ئیسپانیا دووەم یاریی دۆستانە ئەنجامدەدات، ئەمجارە دەیەوێت، بە سەرکەوتن بەسەر هەڵبژاردەی بەرازیل، قەرەبووی شکستەکەی بەرامبەر کۆڵۆمبیا بکاتەوە. دیلا فۆنتی راهێنەری هەڵبژاردەی لاڕۆخا، بۆ ئەم یارییە زنجیرەیەک گۆڕانکاری دەکات. لەلایەکی دیکەوە هەڵبژاردەی سامبا لەدوایین یاری دۆستانەی خۆیان لە وێمبڵی رووبەڕووی ئینگلتەرا بووەوە و توانیان بەگۆڵێکی ئێندریک فیلیپی تیپەکەی ساوسگەیت دووچاری شکستبکەن، مێژووی رووبەڕووبونەوەکانی نێوان ئەم دوو هەڵبژاردەیە لەبەرژەوەندی سامبایە، کە لەدوایین شەش یاریی نێوانیاندا ئیسپانییەکان نەیانتوانیوە هیچ گۆڵێک تۆماربکەن. بەپێچەوانەی ئیسپانیاوە، بەرازیلی میوان لەرێگەی ئینگلتەراوە کۆتاییهێنا بەزنجیرەی شکستە لەسەریەکەکانی و دوای یەکسانبوونێک و سێ شکست توانیان یەکەم بردنەوە تۆماربکەن، لەبەرئەوە سێلێساو پێویستی بەرێکخستنەوەی پێکهاتەکەیەتی تاوەکو بەر لە دەستپێکردنی کوپا ئەمریکای