شاندێکی عێراق بۆ تاوتوێی پرۆژەی رێگای گەشەپێدان سەردانی تورکیای کرد

دوا نوێکردنەوە: 2024-03-26 17:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

شاندێکی عێراقی بەسەرۆکایەتیی ناسر ئەسەدی، راوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری گواستنەوە، گەیشتە ئەنقەرە. باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، ناسر ئەسەدی، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری گواستنەوە بە یاوەرى ھەریەک لە یونس خالید، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای ھێڵی ئاسنین لە عێراق و سەفا جەبار ناسر، بەڕێوەبەری پرۆژەی رێگەی گەشەپێدان، گەیشتووەتە ئەنقەرە. ئاماژەی بەوەشکردووە، مەبەست لە سەردانەکە بەدواداچوونە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی رێگەی گەشەپێدان لەگەڵ کاربەدەستانی تورکیا و تاوتوێکردنی رێککەوتنەکانە لەبارەی دەستکردن بە جێبەجێکردنی پرۆژەکە. باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە باسی لەوەشکردووە، کۆبوونەوەکانی شاندی وڵاتەکەی لەگەڵ کاربەدەستانی تورکیا، تەواوکەری ئەو کۆبوونەوانەن کە لە ماوەی رابردوودا لەنێوان ھەردوولا لە بەغداد و ئەنقەرە