لە سلێمانی یادی رۆژی جیهانی شانۆ دەکرێتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2024-03-26 19:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

بەشی هونەری شانۆی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی، لەژێر دروشمی (با دەرگای شانۆكان كراوەبن، زۆر لەئاهەكان بێ لانەن) مەراسیمی رۆژی جیهانیی شانۆ بەرز رادەگرێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی، لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووکدا رایگەیاندوە، لە رۆژانی 27-28ـی ئازار، لە هۆڵی رۆشنبیری شاری سلێمانی، لە کاتژمێر 2:00ـی پاشنیوەڕۆوە، مەراسیمەکانی (با دەرگای شانۆكان كراوەبن، زۆر لەئاهەكان بێ لانەن) دەستپێدەکەن. بەپێی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، لە رۆژی یەكەمدا، وتاری بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، وتاری بەرێوبەری بەشی هونەری شانۆ پێشکەشدەکرێت پاشان خەڵات و رێزلێنان دەبەخشرێتە سێ شانۆكاری بەئەزموون، هەر لەم رۆژەدا