په‌رله‌مان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی ده‌كات بۆ دانیشتنی رۆژى سێشه‌ممه‌

دوایین نوێکردنەوە 2019-12-22 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره‌ (12)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژى سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/12/24، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

پشت به‌ستن به‌ حوكمى برگه‌ى (سێییه‌م) له‌ مادده‌ى (18)و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ ماده‌ى (19)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی-عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ بـه‌ڕێزه‌كانی پـه‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره‌ (12)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنـجه‌می پـه‌رله‌مانى كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/12/24، تكایه‌ له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌ بن.

 

له‌گه‌ڵ رێزدا..

هێمن هه‌ورامی

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان