سلێمانی؛ کۆکردنەوەی واژۆ بۆ رەتکردنەوەی هەژماری من

دوا نوێکردنەوە: 2024-03-28 20:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

پاش بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی 'هەژماری من'، بەشێک لە فەرمانبەران و مامۆستایان دژی وەستانەوە و لەبەردەم باخی گشتیی سلێمانی هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ رەتکردنەوەی پرۆژەکە بەڕێوەچوو.