کەلەپووری شەوانی رەمەزان لە مۆزەخانەی عێراقیی شاری بەغداد زیندووکرایەوە

دوا نوێکردنەوە: 2024-03-29 00:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

مۆزەخانەی عێراقیی لە شاری بەغداد، چالاکییەکی کولتووری رێکخست، بەمەبەستی زیندووکردنەوەی ئەو نەریتانەی لە کۆندا پەیڕەوکراون لە وڵاتەکەدا، کە خۆیان لە گۆرانی گوتنی شەوانەی رەمەزان، نمایشی جلوبەرگ، کۆبوونەوەی دۆست و خۆشەویستان دەبیننەوە. جیاواز لە ساڵانی دیکە، بەمەبەستی زیندووکردنەوەی کەلەپوور و نەریتی دێرینی عێراق، ئەمساڵ و بۆ یەکەمینجار، چالاکییە کەلەپوورییەکانی شەوانی رەمەزان، لەناو مۆزەخانەی عێراقیی ئەنجامدرا و تیایدا نەریتی کۆن و پاشماوەکانی شارستانییەتی دێرین، کەشێکی ناوازە و زیندوویان بە چالاکییەکان بەخشی. چالاکییەکان لە نەریتێکی کۆنی عێراقەوە وەرگیرابوون، کە منداڵان لە شەوانی رەمەزاندا، گۆرانییان گوتووە، ئێوارە و شەوانیان بە کاری جیاواز و چێژبەخش بەسەربردووە. هەروەها فێستیڤاڵەکە، نمایشی جلوبەرگی نەیتی و کۆنی عێراق لەخۆدەگرت،