عەلی مەندەلاوی یەکێکە لە پێنوس فرۆشەکانی بازاڕی موتەنەبی لە شاری بەغداد، بە هۆی کارەکەیەوە توانیویەتی زیاتر لە ملیۆن پێنوس لەنێو دوکانەکەیدا کۆبکاتەوە، عەلی دەڵێت ئەوەندە پێنوسی تیادایە نازانم ئێستا چەند جۆرم هەیە. زۆری ژمارەی پێنوسەکانی عەلی سەرنجی گەشتیاران و ڕێبوارانی بازاڕەکەی بۆلای خۆی راکێشاوە.
دوا نوێکردنەوە: 2024-03-31 17:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8