پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان هەشتەم کۆنگرەی خۆی دەبەستێت

دوا نوێکردنەوە: 2024-04-04 12:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

ئەمڕۆ پێنجشەممە، پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان هەشتەم کۆنگرەی خۆی لەشارى هەڵەبجە دەبەستێت. هەفتەی رابردوو، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، بڕیاریدا کۆنگرە ببەستێت و هۆکاری بەستنی کۆنگرەکەش بۆ پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان، ناوچەکە و بۆ جێگیرکردنی ئەو بڕیار و کارانەی پێشتر درابوون، هەروەها بۆ خۆنوێکردنەوە و ئامادەسازی بۆ پێشهاتەکان بەتایبەت هەڵبژاردنەکان گەڕاندەوە. بەستنی کۆنگرەی هەشتەمی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لەکاتێکدایە کێشەکانی نێوان محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتەکە و عەبدوڵا حاجی مەحمود برای گەیشتووەتە لوتکە. رۆژی 3ـی نیسانی 2024، د. فەرهاد تۆفیق، گوتەبێژى پارتى سۆسیال دیموکرات لەمیانی بەشداریکردنی لە بۆڵتەنی تۆپ ستۆریی کەناڵ8 رایگەیاند، "پێشتر بڕیارى دەرکردنى عەبدوڵا حاجى مەحمود لە حیزبى