لیڤەرپووڵ میوانداریی شیفیڵد یونایتد دەکات

دوا نوێکردنەوە: 2024-04-04 14:18:02 - سەرچاوە: کەناڵ8

دوای ئەوەی ئارسیناڵ بەرامبەر لوتن تاون توانی بردنەوە بەدەستبهێنێت و بۆ ماوەی 24 کاتژمێر لووتکەی پرێمەرلیگی لە لیڤەرپووڵ وەربگرێت، پێدەچێت دڵخۆشی ئارتێتا و ئەستێرەکانی پایتەخت 24 کاتژمێرەکە تەواو نەکات، چونکە ئەمشەو لیڤەرپووڵ لە نێو یاریگەی خۆی میوانداریی شیفیڵد یونایتد دەکات، کە یانەیەکی لەڕولاوازە و کەوتووەتە کۆتا خانەی ریزبەندییەوە. یانە سوورەکەی لیڤەرپووڵ لە لێواری یارییەکی ئاساندایە و رووبەڕووی یانەیەک دەبێتەوە لەم وەرزەدا 29 یاریکردووە تەنیا سێ بردنەوەی بەدەستهێناوە و 20جار تامی شکستی کردووە، ئەوەی بۆ لیڤەر گرنگە ئەوەیە، سێ خاڵی یارییەکە و زیادکردنی جیاوازیی خاڵەکانیان لەگەڵ مان سیتی و ئارسیناڵ هاوشێوەی هەفتەکانی رابردوو بهێڵێتەوە. لیڤەرپووڵ و ئارسیناڵ و مانچێستەر سیتی، بە