تیپى تۆپى پێى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له خولى نایابى عێراق له ئه‌نجامه باشه‌كانى به‌رده‌وامه‌و ئه‌مڕۆش سێ خاڵى به‌ده‌ستهێنا . له یاریگه‌ى فه‌رمانده‌یی ئه‌مرۆ هه‌ینى، پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى میوانداریی مه‌سافى جنوبى كردوو یانه‌كه‌ى شارى سلێمانى توانى 2-1 یارییه‌كه بباته‌وه. گۆڵه‌كانى پێشمه‌رگه له یارییه‌كه له رێگه‌ى محه‌مه‌د ته‌قى و حسه‌ین نه‌جمه‌وه تۆماركران و ته‌نیا گۆڵه‌كه‌ى مه‌سافى جنوبیش له لایه‌ن ئه‌حمه‌د محه‌مه‌ده‌وه تۆماركرا . به‌و ئه‌نجامه پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى پارێزگارى له پێشه‌نگى كرد‌و كۆى خاڵه‌كانى گه‌یانده 28 خاڵ.
دوا نوێکردنەوە: 2024-04-05 18:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8