بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو مەلا رەسوڵ مەحمود سیوەیلی..خەمباربووین بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی و مامۆستای ئاینی، خوالێخۆشبوو (مەلا رەسوڵ مەحمود نادر سیوەیلی).
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و تەواوێ کەس و کار و ئاشنایانی مامۆستای کۆچکردوو دەکەین و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات.
اناللە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان