سەرۆکی دادگای فیدراڵی: حکومەتمان پابەندکردووە موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی عێراق مووچە وەربگرن

دوا نوێکردنەوە: 2024-04-06 04:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

سەرۆکی دادگای فیدراڵیی عێراق لە بارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە دەڵێت، ویژدانی خۆمان لەبەرامبەر مووچەخۆرانی هەرێم ئاسوودەکرد، ئەگەر ئەو بڕیارەمان بۆ چارەسەری مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەدایە، دەستمان لەکاردەکێشایەوە. جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکی دادگای فیدراڵی رایگەیاندووە، حکومەتی عێراقمان پابەندکردووە هاوشێوەی موچەخۆرانی عێراق، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش خەرج بکات. سەرۆکی دادگای فیدراڵی دەشڵێت، "داوای هیچ روونکردنەوەیەکمان لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی بڕیاری بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پێنەگەیشتووە، ئەوەی دەگوترێت تەنیا بۆ چەواشەکارییە". ئاماژەی بەوەشکردووە "بەبانکیکردنی مووچە تەنیا لەرێگەی بانکە فیدراڵییەکانەوە دەکرێت".