نێچیرڤان بارزانی: "ڕێککەوتن لەسەر پرسی مووچە کاردانەوەی ئەرێنی لەسەر پەیوەندییەکانی ھەولێر و بەغدا‌ دەبێت"

دوا نوێکردنەوە: 2024-04-07 16:30:08 - سەرچاوە: ئاژانسی ئانادۆڵو

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکۆماری عێراق، عەبدوللەتیف ڕەشید ڕایگەیاند کە لێکگەیشتنی ھەولێر ـ بەغدا و ڕێککەوتن لەسەر پرسی مووچە، کاردانەوەی ئەرێنی بەسەر بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی ھەردوولاوە دەبێت.