سوپای ئیسرائیل کشانەوەی خۆی لە باشووری کەرتی غەززە راگەیاند و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیش دەڵێت، هەنگاوێک لە بردنەوەی شەڕی غەززە دوورین. ئەمڕۆ یەکشەممە، 7ـی نیسانی 2024، سوپای ئیسرائیل راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشكرایکرد، یەکەی 98ـی سوپاکە ئەرکەکانی لە خان یونس تەواو کردووە و بۆ پشوودان و ئامادەکاری بۆ پرۆسە سەربازییەکانی دیکە ئێستا لەو ناوچانە کشاونەتەوە. ئەمە لەکاتێکدایە بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند، یەک هەنگاو دوورن لە بردنەوەی شەڕی غەززە و تاوەکو بارمتەکانیش ئازادنەکرێن ئاگربەست ئەنجامنادەن. نەتەنیاهو لە کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتەکەی باسی لەوەکرد، ئەو قوربانیانەی بەبۆنەی ئەم شەڕەوە داویانە زۆر بە ئازارە، بەڵام لە بردنەوە نزیکن. بەگوێرەی رۆژنامەی هارتسی ئیسرائیلی، کشانەوەی
دوا نوێکردنەوە: 2024-04-07 17:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8