بڕیاری تورکیا بۆ سنووردارکردنی هەناردە بۆ ئیسرائیل کە بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر فەڵەستین

دوا نوێکردنەوە: 2024-04-09 15:00:09 - سەرچاوە: ئاژانسی ئانادۆڵو

وەزارەتی بازرگانیی تورکیا: "تورکیا لە نۆی نیسانی ٢٠٢٤ەوە بڕیاری سنووردارکردنی هەناردەی چەند بەرهەمێکی بۆ ئیسرائیل دەرکردووە. وەزارەتەکە دەستبەجێ ڕێوشوێنەکانی بڕیارەکە جێبەجێ دەکات".