بە بنمیچ داخستن، کولتووری هاندان دروستنابێت

دوا نوێکردنەوە: 2024-04-10 10:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

هەکاری قانع یانەکانی ئیسپانیا، لەگەڵ ئەوەی لە ماوەی رابردوودا بەردەوام لەسەر سەکۆی ناسناوەکانی ئەوروپا بوون، خاوەن یانەی گەورەن، بەڵام هاندەرەکانی خاوەنی کولتوورێکی هاندانی باش نین. کەمترین کاریگەرییان بەسەر یانەکەوە هەیە. ریال مەدرید، بۆ دروستبوونی هۆسە و دەنگەدەنگی زۆر بنمیچی یاریگەکەی بە رووی مانچێستەر سیتی داخست، بەڵام هاندەر بە بنمیچداخستن، ناتوانێ کاریگەری دروست بکات، بۆ نموونە یاریگەکەی بۆرینمۆس، کە کەمتر لە 12 هەزار هاندەر لەخۆ دەگرێت، هاندەران لە هاندەری سانتیاگۆ بێرنابیۆ زیاتر دەنگەدەنگ و جیاوازی دروستدەکەن، بۆچی؟ چونکە کولتووری هاندان لە ئینگلتەرا و ئەڵمانیا و هەندێک لە یاریگەکانی ئیتاڵیا کولتوورێکی مێژووییە و تایبەتە بە تۆپی پێ، بەڵام لە ئیسپانیا زۆرینەی یانەکان