کۆمارێکی ئیسلامی موزیکە رۆژئاواییەکان قەدەغە دەکات

دوا نوێکردنەوە: 2024-04-10 13:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

کۆماری چیچان بڕیاری قەدەغەکردنی هەموو موزیکێکی زۆر خاو یان زۆر خێرای  دەرکردووە، ئەمەش بە واتای ئەوە دێت کە سنوورێک بۆ ژانرە موزیکییەکانی وەک پۆپ، سەما و موزیکی ئەلکترۆنیک دادەنێت. کۆماری چیچانی ڕووسیا بڕیاری داوە کە هەموو موزیکێک "کە هاوتا بێت لەگەڵ تێمپۆیەکی 80 بۆ 116 لێدان لە خولەکێکدا قەدەغە کردووە" ،واتە بەشێکی زۆری موزیکی ڕۆژئاوایی مۆدێرن قەدەغە دەکرێت، و رێگە نادرێت لەو کۆمارە ئیسلامیەدا لێبدرێت . ئەم بڕیارە نوێیە، بە ئاماجی پاراستنی بەها نەریتییەکان دەرکراوە، بەپێی هەواڵێکی مۆسکۆ تایمز، ڕەمزان کادیرۆڤ، سەرۆکی کۆمارەکە، موسا دادایڤ، وەزیری ڕۆشنبیری ڕاسپاردووە، کە کارێک بکات موزیکی چیچانی "لەگەڵ ئەقڵیەتی چیچانیدا بگونجێت". هونەرمەندانی ئەو کۆمارە