ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا لە هەوڵی ئازادکردنی هاوڵاتییەکی ئیسرائیلین لە عێراق

دوا نوێکردنەوە: 2024-04-12 16:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

رۆژنامەی تایم ئۆف ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئەندامانی حیزبی دیموکراتی ئەمریکا لەناو کۆنگرێس فشارەکانی خۆیان بۆ ئازادکردنی ئەلیزابێس تسۆرکۆف، ئەو هاوڵاتییە ئیسرائیلیەی کە لە عێراق دەستگیرکراوە بۆسەر حکومەتی عێراق دەستپێکردووە. رۆژنامەکە لە راپۆرتێکی خۆیدا ئاشکرایکردووە، سیاسییە ئیسرائیلییەکان بێزار و نیگەرانن لە بەردەوامیی دەستبەسەرکردنی ئەو هاوڵاتییە ئیسرائیلیە لە عێراق، کە زیاتر لە دوو ساڵە هیچ هەوڵێکی کرداری نییە بۆ ئازادکردنی. راپۆرتەکە دەڵێت، سیاسییە ئەمریکییەکان جەختلەوەدەکەنەوە، پێویستە ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ بەغداد لە پێناو ئازادکردنی تسۆرکۆف بەکاربهێنێت. بە گوێرەی راپۆرتی رۆژنامەکە ئیسرائیلییەکە، سیاسییە ئەمریکییەکان داوایان لە بایدن کردووە، پێش سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ واشنتن کە بڕیارە