بەشێک لەو فیلمانەی دەتوانیت لە کۆتا رۆژی جەژندا تەماشایان بکەیت

دوا نوێکردنەوە: 2024-04-12 16:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

زۆر لە رۆژانی جەژندا ئارەزوو دەکات لەماڵەوە بمێنێتەوە و بەحەوانەوە کاتەکانی بەسەر ببات، بەتایبەت لە کۆتا رۆژی جەژندا، کۆمەڵێک فیلمی جیهانیش هەن گونجاون بۆ ئەو کەسانەی ئارەزوو دەکەن لە رۆژی پشوودا سەیری فیلم بکەن. لێرەدا ژمارەیەک لەو فیلمانە دەخەینە ڕوو کە دەتوانن لە کۆتا رۆژی جەژندا سەیری بکەن و کاتێکی خۆش بەسەر ببەن، کە بریتین لەمانە: Dragonkeeper ئەم فیلمە هەڵبژاردنێکی باشە بۆ ئەو خێزانانەی کە منداڵیان هەیە، دەتوانن بەیەکەوە تەماشای بکەن، فیلمەکە بەرهەمێکی چینی-ئیسپانییە، فیلمەکە کۆکراوەکی سەرکێشی و جۆشوخرۆشە، فیلمەکە باس لە چیرۆکی کچێکی بێ دایک و باوک دەکات، کە لەگەڵ ئەژدیهایەکدا چەندین سەرکێشی دەکەن. Anatomy of a Fall فیلمی