وەزارەتی ناوخۆی عێراق: کارتی نیشتمانی بنەمای مامەڵەی فەرمانگەکان دەبێت

دوا نوێکردنەوە: 2024-04-12 19:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

بەڕێوەبەری گشتیی پاسپۆرت، مانەوە و باری شارستانیی عێراق رایگەیاند، لەمەودوا کارتی نیشتمانی دەکرێت بە بنەما بۆ سەرجەم مامەڵە فەرمییەکان لە فەرمانگەکانی عێراقدا. نەشئەت ئیبراهیم خەفاجی، بەڕێوەبەری گشتیی پاسپۆرت، مانەوە و باری شارستانیی عێراق بە ئاژانسی فەرمیی عێراقی راگەیاند، هەماهەنگیی پێشوەختە هەیە لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی، پلاندانان و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لەمەودوا کارتی نیشتمانی وەک بنەمای سەرجەم مامەڵەکان بەکاربهێنرێت. بەڕێوەبەری گشتیی پاسپۆرت، مانەوە و باری شارستانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بنەمای حکومەتی ئەلیکترۆنی کارتی نیشتمانییە، چونکە زانیارییەکانی ورد و دروستن، جگەلەوەی خوێندنەوەی دەموچاو، چاپی چاو و پەنجەمۆری تێدایە و بەئاسانی هاوڵاتییان دەتوانن لە رێگەیەوە خۆیان بە فەرمانگەکان بناسێنن. بە گوتەی ئەو بەڕێوەبەرە، سەرۆکوەزیران