ئەمریکا پشتیوانیی سەربازی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت

دوا نوێکردنەوە: 2024-04-12 22:00:05 - سەرچاوە: کەناڵ8

لەسەروبەندی مەترسییەکانی ئەنجامدانی هێرشی سەربازی لە لایەن ئێرانەوە، ئەمریکا پشتیوانیی سەربازیی نوێ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت. ئەمریکا رایگەیاندووە، هێز و پشتیوانیی سەربازیی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت، ئەمەش لەسەروبەری زیادبوونی مەترسیەکانی ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی سەربازییە لە لایەن ئێرانەوە بۆسەر ئیسرائیل. بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، بەرپرسێکی بەرگریی ئەمریکا لە واشنتۆن رایگەیاندووە، ئەوان پشتیوانیی زیاتر بۆ ناوچەکە دەنێرن بۆ بەهێزکردنی هەوڵەکانی خۆپاراستن لەو ناوچەیە و پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئێران بەڵێنیداوە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەکەیان لە دیمەشق بداتەوە، کە لە 1ـی نیسانی ئەمساڵدا لە دیمەشق ئەنجامدرا و بووەهۆی کوژرانی دوو ئەفسەری سوپای پاسداران و وێرانکردنی باڵەخانەی کونسوڵخانەکەیان،