ستیزن پرۆڤه‌ى كۆتایی بۆ ریال مه‌درید ئه‌نجامده‌دات

دوا نوێکردنەوە: 2024-04-13 14:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

یانەی مانچێستەرسیتی لەهەفتەی 33ی پرێمەرلیگ لەناو یاریگەی ئیتیحاد میوانداریی یانەی لوتن تاون دەکات و تیمەکەی پێپ گواردیۆلا ئامانجیان بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکەیە. سیتیزن دوای یەکسانبوونەکەی بەرامبەر ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ، دەگەڕێتەوە بۆ کێبڕکێیەکانی خولی ناوخۆی وڵاتەکەیی و بەجیاوازیی تەنیا خاڵێک لەدوای یانەکانی ئارسیناڵ و لیڤەرپووڵی رکابەرییەوەیە، لەبەرئەوە پێویستیان بەبردنەوەیە تاوەکو بەردەوامبێت لەفشارخستنەسەر دوو یانەکەی پێشەوەی ریزبەندی. مان سیتی دوای بردنەوەکەی هەفتەی رابردووی بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس ژمارەی زنجیرە یارییە بێشکستەکانی گەیاندە 16 یاری لە پرێمەرلیگ و لە نۆڤێمبەری 2022 وە یانەکەی شاری مانچێستەر لە یاریگەی خۆیدا تامی شکستی نەکردووە، لەو ماوەیەک 21 بردنەوە و 6 یەکسانبوونی تۆمارکردووە.